موقته‌دا سه‌در، ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، داوا له‌مه‌سعود بارزانی ده‌كات ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان دوابخات و دواتر هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: له ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌در، وه‌ڵامێكی رێبه‌ری ره‌وته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆ پرسیارێك، كه داوای بۆچوونی كراوه له‌سه‌ر دۆخی كورده‌كانی خواروی عێراق و "سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگانه‌ی كه داوای ده‌ركردنیان ده‌كه‌ن" دوای بڕیاری ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌در ڕایگه‌یاندووه "نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هه‌یه به قسه‌ی خراپ، گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه چه‌ند گوێگرێكیان هه‌یه كه عاشقی تایه‌فه‌گه‌ری و ڕه‌گه‌زپه‌رستین، وا خهیاڵدهكهن ده‌نگ به‌ده‌ستده‌هێنن".
رابه‌ری ره‌وتی سه‌رد پێی وایه، ئه‌و كه‌سانه‌ی وابیرده‌كه‌نه‌وه كورد ده‌ربكرێت له خوارووی عێراق، "پێچه‌وانه‌ی هه‌موو شه‌ریعه‌ته ئاسمانییه‌كان و هه‌موو ژیرییهك ده‌جوڵێنه‌وه‌و كه‌لله‌ڕه‌قی ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت و بنه‌ما نه‌گۆڕه نیشتیمانییه‌كان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت،"به‌ڵێ، یه‌ك عێراق هه‌یه و بۆ هه‌مووانه و جیاوازی ناكه‌ین له‌نێوان هیچ كه‌سێكی عێراقیدا هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی نیشتیمانی خۆیان خۆشده‌وێت و به ئه‌جێندای ده‌ره‌كی كارناكه‌ن".
"لێره‌شه‌وه داوا له كاك مه‌سعود بارزا نی ده‌كه‌م ڕاپرسی جیابوونه‌وه دوابخات به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا ئێمه له‌سه‌روبه‌ندی رزگاركردنی موسڵ-داین ئه‌گه‌ر ئه‌وه وه‌كو هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕاپرسیه‌كه له داهاتوودا."موقته‌دا سه‌در وای وتووه.
7ی حوزه‌یرانی رابردوو، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و 15 لایه‌نی سیاسی هه‌رێم (جگه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) له پیرمام بڕیاردرا رۆژی 25 ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت..